خاڵەکانی چالاکیی زانستی
لیستی چالاکییەکان و دابەشبوونی خاڵەکان

دڵنیایی جۆری

زانستخوازی بەردەوام
جگە لە ئەرکی وانەووتنەوە، مامۆستا دەبێت بە درێژایی ساڵ بەشداری لە چەند چاڵاکیەکدا بکات، ئەو بەشداری کردنە ببێتە مایەی کرێدت کۆکردنەوە بە شێوەی خاڵ. جۆری بەشداریکردنەکە دەکرێت بە ئامادەبوون بێت لەکۆڕ و سیمیناردا، پێشکەشکردنی سێمینار، بڵاوکردنەوەی زانستی، ئامادەبوون لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپدا، بەشداریکردن لە لێژنەکاندا...هتد.
لیستی چالاکییەکان و دابەشبوونی خاڵەکان
| چالاکی | خاڵ | جۆر |
|---|---|---|
| پیشکەش کردنی سمینار | 3 خاڵ | کارا |
| ئامادەبوون له سمینار | 1 خاڵ | نا کارا |
| پیشکەش کردنی سمینار تویژینەوەی ناوخو | 8 خاڵ | کارا |
| پیشکەش کردنی سمینار تویژینەوەی دەرەوه | 10 خاڵ | کارا |
| بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری ناوەخۆیی | 3 خاڵ | کارا |
| بڵاوکردنەوەی توێژینەوە لە گۆڤاری نێودەوڵەتی | 5 خاڵ | کارا |
| پاکانەی دەرهێنان (براءە اختراع) | 12 خاڵ | کارا |
| (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) پێشکەشکار ناوەوەی وڵات | 5 خاڵ | کارا |
| (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) پێشکەشکار دەرەوەی وڵات | 7 خاڵ | کارا |
| (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) بەشداربوون له ناوەوەی وڵات | 2 خاڵ | نا کارا |
| (کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، کۆنگرە) بەشداربوون له دەرەوەی وڵات | 2 خاڵ | نا کارا |
| چاوپیکه وتن له ته له فیزیون و رادیو | 2 خاڵ | کارا |
| بڵاوکردنەوەی بابه تی زانستی له روژنامه کان | 2 خاڵ | کارا |
| پیشکەشکار لە کۆرسی ڕاهێنان | 8 خاڵ | کارا |
| ئامادەبوون له کۆڕسی ڕاهێنان | 4 خاڵ | نا کارا |
| لیژنە لە ئاستی بەش/فاکەلتی | 1 خاڵ | کارا |
| لیژنە لەسەر ئاستی زانکۆ | 2 خاڵ | کارا |
| لیژنە له ئاستی و. خوێندنی باڵا/ وەزارەتەکانی تر | 3 خاڵ | کارا |
| لیژنە ی کۆنفڕانس زانستی | 3 خاڵ | کارا |
| نووسینی پەرتووک له سه رداوای زانکۆ | 12 خاڵ | کارا |
| نووسینی پەرتووک بەبێ داوای زانکۆ | 4 خاڵ | کارا |
| وەرگێڕان له سه رداوای زانکۆ | 8 خاڵ | کارا |
| وەرگێڕان بەبێ داوای زانکۆ | 4 خاڵ | کارا |
| هەڵسەنگاندنی توێژینەوە ناوەوەی وڵات | 1 خاڵ | کارا |
| هەڵسەنگاندنی توێژینەوە دەرەوەی وڵات | 2 خاڵ | کارا |
| هەڵسەنگێنەری دەرەکی لە دڵنیایی جۆری | 2 خاڵ | کارا |
| هەڵسەنگاندنی توێژینەوە بۆ ترقیە | 1 خاڵ | کارا |
| دەستەی نوسەرانی گۆڤاری زانستی - ناوەوەی وڵات | 1 خاڵ | کارا |
| دەستەی نوسەرانی گۆڤاری زانستی - دەرەوەی وڵات | 2 خاڵ | کارا |
رێنمای تۆمارکردنی چالاکیی زانستی
- دەبێت چالاکییەکە ئامانج و پوختەی بنووسرێت لە فۆری تۆمارکردن.
- نابێت سمینارەکە لە ساڵانی پێشوتر ئەنجام درابێت(نابێت دووبارەبێت)، جگە لەسەر داوای بەش یان گۆڕانکاری تێدا کرابێت.
- ماوەی پێشکەشکردنی سمینار لە 15 خولەک کەمتر نەبێت.
- ئامادەبوو پێویستە لەسەرەتا چالاکیی تا کۆتایی ئامادەبێت، ئینجا بۆی هەژمار دەکرێت.
- پێویستە بەشداربوو لە چالاکیی فۆرمی ئامادەبوون پربکاتەوە.
