بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مامۆستایان 10/5 و ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان 6/10 گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بەتایبەتی و مامۆستایانی کوردستان بەگشتی دەکەین.
هەروەک ئاشکرایە مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و داینەمۆی گۆڕانکاری کۆمەڵگە و پێشکەوتنی زانست و زانیاری بوون، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە تێکۆشانی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایان دەڕوانین.
لەم یادەدا بەپێویستی دەزانین سوپاسی بێ پایانی مامۆستایانی کوردستان بکەین کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان لە ڕابردوودا، بەردەوام بوون لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتووی کوردستان.
ئێمە لە کۆلێژی قەڵای زانکۆیی جەخت دەکەینەوەو بەردەوام دەبین لە کار کردن بۆ خزمەتی زانست وزانیاری وکاردەکەین لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خزمەتکردنی مامۆستایان و پاراستنی مافەکانیان.
دووبارە پیرۆزبێت ئەم ڕۆژە لە مامۆستایانی کوردستان، هەمیشە ئاڵای پەروەردە و زانستان شەکاوەبێت، هەر شاد و سەرفراز بن..
پ.ی.د. ئامانج علی عثمان
ڕاگری کۆلێژی قەڵای زانکۆیی


